کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ڕفعەت عەبدوڵا: لەبوارەکانی ئاینی و كۆمەڵایەتی و ڕۆشنبیری و مێژووییدا، خزمەتێکی گەورەتان کردووە

.

03:22 PM - 14/09/2025

ڕفعەت عەبدوڵا: لەبوارەکانی ئاینی و كۆمەڵایەتی و ڕۆشنبیری و مێژووییدا، خزمەتێکی گەورەتان کردووە

ڕفعەت عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پێشوازیکرد لە(مەڵبەندی ڕۆشنبیری و كۆمەڵایەتی ساداتی پیرخدری شاهۆ)و ڕۆڵ‌و پێگەی مەڵبەندەكەیانی بە گرنگ‌و بایەخەوە هەڵسەنگاند و کاروو چالاکیەکانیانی بە پێویست و کاریگەر وەسفکرد و ڕایگەیاند بە کۆبونەوەتان لەژێر چەتری ئەم مەڵبەندەدا، خزمەتێکی گەورەتان لەبوارەکانی كۆمەڵایەتی و ڕۆشنبیری و مێژوویی و ئاینیدا کردووە.

لەسەرەتادا لێپرسراوو دەستەی باڵای مەڵبەندی ڕۆشنبیری و كۆمەڵایەتی ساداتی پیرخدری شاهۆ، بەپێزانینەوە باسیان لەپشتیوانیەکانی سەرۆک مام جەلال و یەکێتی بۆ مەڵبەندەکەیان کرد لەسەرەتاوە تائەمڕۆ و وەفاداری خۆیان پیشانداو پوختەیەک لەکارو چالاکی مەڵبەندەکەیان ڕوونکردەوە.
جێگری سەرۆک، ئاماژەی بۆ ئەوەکرد.

کۆبونەوەی چەندین بیرو بۆچونی جیاواز لەناو مەڵبەندەکەتاندا ئاماژەیەکی جوان و مانای پێشكەوتنی كۆمەڵایەتی و پێگەیشتنی سیاسی و ئاینیتانەو باسی لەوەشکرد پێویستە لایەنە سیاسییەكانیش بەگشتی، هەوڵی زیاتر بدەن کەكێشەو ناکۆکیەکانیان بەلۆژیک و پەنابردن بۆ پەرلەمان و زمانی گفتوگۆ چارەسەربکەن، لەوبارەیەوە وتی:«هەم لەناوخۆی هەرێم كێشەكانمان چارەسەر بكەین، هەم لە عیڕاق و بەشەكانی تری كوردستانیشدا».
ڕفعەت عەبدوڵا، لەکۆتایی قسەکانیدا باسی لەڕۆڵی گرنگ و مێژوویی بنەماڵەی ساداتی پیرخدری شاهۆ كرد، لەشۆڕشە یەك لەدوای یەكەكانی كوردستانداو تێکۆشان و خزمەتەکانیانی بەگشتی بەرز هەڵسەنگاند.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat:V:11564 - 27500

سەرەوە