.
05:05 PM - 14/09/2025
وەزارەتی خوێندنی باڵا و تویژینەوەی زانستی بە ڕەسمی داوای ئاماری دەرچووانی سێ یەكەمەكان و بەشە پزیشكییەكان و هەڵگرانی بڕوانامە باڵاكان دەكات تا لە پێویستی میلاكات و ڕەشنوسی بودجەی خەمڵێنراوی 2026 جێگەیان بكرێتەوە.
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێم، لە نوسراوێكدا بە ئیمزای بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی كارگێری داوای لە سەرۆكایەتی زانكۆ حكومییەكان و دەستەی كوردستانی بۆ دیراساتی ستراتیژی و ئەنجومەنی باڵای كوردستانی بۆ پسپۆڕییە پزیشكییەكان كردووە، ئاماری دەرچوانی سێ یەكەمەكان و دەرچوانی پزیشكیان بۆ بنێرن.
وەزارەتەكە ماوەی یەك مانگی دیاریكردووە تا ئاماری گشتیی دەرچووانی سێ یەكەمەكان، دەرچووانی پزیشكیی گشتی و بەشە پزیشكییەكان، هەڵگرانی بڕوانامە باڵاكان، ئەوانەی تا ئێستا دانەمەزراون، لە ساڵی خوێندنی 2017 – 2018 تا ساڵی خوێندنی 2024 – 2025یان بۆ ڕەوانە بكەن.
لەنوسراوەكەدا ئەوە ڕونكراوەتەوە كە ئامانجیانە دەرچووانی ئاماژەپێكراو، لە پێویستییەكانی میلاكات و رەشنووسی بودجەی خەمڵێنراوی ساڵی 2026 جێگەیان بكرێتەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە