کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ترەمپ داوا لە وڵاتانی ناتۆ دەكات كڕینی نەوت لە روسیا رابگرن

.

10:45 PM - 13/09/2025

ترەمپ داوا لە وڵاتانی هاوپەیمانی باكووری ئەتڵەسی دەكات كڕینی نەوت لە روسیا رابگرن.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا، لە تروس سۆشیاڵ نووسیویەتی، ئامادەم سزای گەورە بەسەر روسیادا بسەپێنم، كاتێك هەموو وڵاتانی هاوپەیمانی باكووری ئەتڵەسی "ناتۆ" رێككەوتن و دەستیان بە هەمان كار كرد و كاتێك كڕینی نەوت لە روسیا رادەگرن. 

دۆناڵد ترەمپ، كڕینی نەوتی روسیای لەلایەن هەندێك لە وڵاتانی هاوپەیمانی باكووری ئەتڵەسی وەك شتێكی شۆكهێنەر ناو برد و وتی، ئەمە هێزی دانوستاندنیان لەبەرامبەر مۆسكۆدا لاواز دەكات.

نووسیویشیەتی، پێموایە ئەگەر ناتۆ سزا بەسەر روسیا بسەپێنێت و لەگەڵ ئەوەشدا لە هەمان كاتدا ناتۆ وەك گرووپێك، باجی گومرگیی 50٪ بۆ 100٪ بەسەر چیندا بسەپێنێت، كە دوای كۆتاییهاتنی جەنگی روسیا و ئۆكرانیا بە تەواوی هەڵیبگرێتەوە، یارمەتییەكی گەورە دەبێت بۆ كۆتاییهێنان بەم جەنگە كوشندە و بێمانایە.

ترەمپ پێشتر، چەندین جار هەڕەشەی كردووە كە سزای زیاتر بەسەر روسیادا دەسەپێنێت، دەوترێت، ترەمپ دەیەوێت سزاكان وەك رێگایەك بەكاربێنێت بۆ لێدان لەو داهاتەی كە مۆسكۆ بۆ بەردەوامیدان بە جەنگە قورسەكەی پێویستی پێیەتی 

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat:V:11564 - 27500

سەرەوە