کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كەشناسی هەرێم: پلەكانی گەرما كەمێك بەرزدەبنەوە

.

03:31 PM - 13/09/2025

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی  هەرێمی كوردستان، ئاسمان  ساماڵ دەبێت و پلەكانی گەرما كەمێك بەرزدەبنەوە. 


بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی‌و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا پێشبینیەكانی سبەینێی بڵاوكردەوە‌و ئاماژەی بەوەكرد، سبەینێ یەكشەممە پلەكانی گەرما نزیك دەبێتەوە لە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ، هەروەها خێرایی با لەسەرخۆ- مامناوەند دەبێت.


 بەپێی پێشبینیەكانی كەشناسی، بەرزترین پلەی گەرما لە گەرمیان تۆماردەكرێت كە 41 پلەی سیلیزییە و نزمترینیش لە حاجی ئۆمەران تۆمار دەكرێت كە 27 پلەی سیلیزی دەبێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat:V:11564 - 27500

سەرەوە