.
09:45 AM - 14/09/2025
روانگەی ئابووریی عیراق رایگەیاند، داهاتی خەمڵێندراوی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان رۆژانە 11 ملیۆن و 160 هەزار دۆلارە و بە هەناردەنەكردنی، ساڵانە عیراق زیاتر لە چوار ملیار دۆلار زیان بەر ئابوورییەكەی دەكەوێت.
روانگەی ئابووریی عیراق لە راپۆرتێكیدا بڵاویكردەوە، بڕیاربوو رۆژانە هەرێمی كوردستان 230 هەزار بەرمیل نەوت هەناردەبكات، ئەوە جگە لەوەی نزیكەی 50 هەزار بەرمیل نەوتی خاویش بۆ بەكارهێنانی ناوخۆیی بەكاربهێنێت. ئاماژەی بەوەشكردووە ، بەپێی ژمێركاریی ژمارەیی، تێچووی دەرهێنان و گواستنەوە بۆ هەر بەرمیلێك نزیكەی 16 دۆلارە و تێچووی گەیاندنی نەوتیش بۆ بەندەری جەیهان بۆ هەر بەرمیلێك، دۆلار و نیوێكە. روانگەكە روونیشیكردووەتەوە، پێشبینیدەكرێت لە دوای لێبڕینی تێچووەكان، قازانجی پاكی هەناردەكردنی 230 هەزار بەرمیل لە رۆژێكدا، بە نرخی 66 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك، نزیكەی 11 ملیۆن و 160هەزار دۆلار بێت، كە بەوەش عیراق مانگانە 334 ملیۆن دۆلار و ساڵانە زیاتر لە چوار ملیار دۆلار زیانی پێدەگات، لە ئەنجامی راگرتنی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە