.
10:51 PM - 13/09/2025
رێكخراوی ئیكۆی عیراق كە تایبەتمەندە بە كاروباری ئابووری رایگەیاند ،بڕیاربو هەرێمی كوردستان نزیكەی 230 هەزار بەرمیل نەوتی خاو هەناردە بكات لە ڕۆژێكدا، ئەمە جگە لەوەی نزیكەی 50 هەزار بەرمیل نەوتی خاو بۆ بەكارهێنانی ناوخۆیی بەكار بێنێت.
هاوكات ئاماژەی بەوەشكردووە، بەپێی خەمڵاندنێكی ژمارەیی، تێچوی دەرهێنان و گواستنەوە بۆ هەر بەرمیلێك نزیكەی16دۆلارە و تێچوی گەیاندنی نەوت بۆ بەندەری جەیهان لە توركیا بۆ هەر بەرمیلێك یەك دۆلار و نیوە.
ئەوەشی خستۆتەڕوو، دوای لێبڕینی ئەم تێچونانە، پێشبینی دەكرێت قازانجی پاكی هەناردەكردن 2 پۆینت 3 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێكدا، بە نرخی 66 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك، نزیكەی 11پۆینت16 ملیۆن دۆلار بێت.
هەروەها رێكخراوەكە ئاشكراشیكردووە، عیراق مانگانە 334 ملیۆن دۆلار و ساڵانەش زیاتر لە 4 ملیار دۆلار بەهۆی وەستانی هەناردەكردنی نەوتی هەرێم زیانی پێدەگات.
رێكخراوەكە، پەرلەمانی عیراقی بە بەرپرسیار زانی لە بابەتی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم و و ئاماژەی بەوەشكرد كە تیمەكانی دانوستانكاری حكومەتی فیدراڵی و هەرێم خۆیان لە میدیاكان دەدزنەوە سەبارەت بە دۆخی هەناردەكردن
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە