.
05:11 PM - 14/09/2025
بەپێ بە واداچونێكی كەناڵی گەلی كوردستان لەسەدا 75 بۆ لەسەدا 85ی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان ئەو بەشە ئاردو خۆراكانە بەكاردەهێنن كە مانگا لەوەكیلەكانی ئاردو بەشە خۆراكەوە بەسەریاندا دابەش دەكرێت
بەڕێوەبەری پسوڵەی خۆراكی سلێمانیش دەڵێت، لە سەدا87 ی هاوڵاتیان فۆرمی ئەلیكترۆنیان پركردۆتەوە و ئەوەی تا ئێستا بەشداری پرۆسەكەی نەكردووە بەشە خۆراك و ئاردیان دەبڕدرێت و پێیان نادرێت تاوەكو ئەوكاتەی بەشداری پرۆسەكە دەكەن، فرۆشیارێكیش دەڵێت، پێدانی بەشە خۆراكی مانگانە كاریگەری راستەوخۆی لەسەر نرخ دەبێت لە بازاردا
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە