.
07:51 PM - 14/09/2025
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان نزیكەی 120 ملیۆن دینار بۆ كارمەندانی خۆبەش لە نەخۆشخانەكانی سلێمانی خەرج دەكات.
دكتۆر رەهێڵ فەرەیدون بریكاری وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان لە لێدوانێكدا رایگەیاند، لەلایەن مەكتەبی ئیدارە و دارایی گشتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە، نزیكەی 120 ملیۆن دینار بۆ كارمەندانی خۆبەخش لە نەخۆشخانەكانی شار، هیوا، منداڵان خەرج دەكرێت، وتیشی، كە لە هەولێریش باسی شتێكی لەو جۆرە دەكەم دەڵێن لای ئێمە ئەم شتانە نییە.
دكتۆر رەهێل راشیگەیاند، لە هەولێر 50%ی خزمەتگوزاری تەندروستی لە كەرتی گشتی نەماوە هەمووی بووەتە كەرتی تایبەت و لەوێ خەڵكەكە وا راهێنراوان، بەڵام لە سلێمانی زۆرترین خزمەتگوزاری تەندروستی لە كەرتی گشتییەوە پێشكەشی هاووڵاتیان دەكرێن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە