.
02:12 PM - 14/09/2025
ڕفعەت عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لەگەڵ تێکۆشەرەکانی بۆردی کۆمەڵایەتی کۆبوەوەو هەوڵ و ماندووبونەکانی بۆردی کۆمەڵایەتی و هەڤاڵەکانی لەجێبەجێکردنی ئەرکە حزبیەکان و هەوڵەکانیان لەچارەسەری کێشە کۆمەڵایەتییەکاندا، بەپێزانینەوە وەسفکرد.
جێگری سەرۆک، باسی لەوەکرد کە یەکێتی برەودان و بەرەوپێشچونی توانا مەیدانیەکانی کادرو قوڵترکردنەوەی توانا سیاسیەکانی، بەپێویستیەکی هەنووکەیی دەزانێت لەم قۆناغەی خەباتدا بۆ سەرکەوتنەکانی ئایندە.
فعەت عەبدوڵا سەبارەت بەپرسی ڕێکخستنەوەی دامەزراوە حزبیەکان و نوێکردنەوەی کاری ڕێکخراوەیی جەختی کردەوە کە لەچوارچێوەی گۆڕانکاری و ڕێکخستنەوەی ژیانی حزبیدا، سەنگ و قورسایی بۆ سەرجەم ئۆرگانەکان دەگەڕێتەوەو کادر بەشێوەیەکی نوێباوانە و چالاکانەتر ئەرکدار دەکرێنەوە.
خۆسازدان بۆ هەڵبژاردنە پەرلەمانیەکەی عیراق تەوەرێکی تری کۆبونەوەکە بوو، جێگری سەرۆکی (ی.ن.ک) جەختی لەئامادەییەکی فراوان و کاریگەری سەرجەم کادرو ئۆرگانەکان کردەوە بەجۆشدانەوەی خەباتی جەماوەری و هەڵمەتێکی سەردەمیانەو یەکێتیانە.
ڕاگەیاندنی جێگری سەرۆکی (ی.ن.ک)
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە