کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

چێڵسی بەرامبەر بە برینتفۆرد دوو خاڵی گرنگی لە دەستدا

.

02:53 PM - 14/09/2025

لە یارییەكی گرنگی هەفتەی چوارەمی پریمەرلیگ ، یانەی چێڵسی پاڵەوانی جامی جیهانی یانەكان ، لە دەرەوەی یاریگای رووبەڕووی یانەی برینتفۆرد بۆوە ، لە سەرەتای یارییەكەوە یاریزانانی هەردوو یانە بە هێرشبردن دەستیان پێ كرد ، تا لە دەقیقەی ٣٥ دا كیڤین شاید بەربەستی یەكسان بوونی شكاند و گێمی یەكەمی یارییەكەش بە گۆڵێكی بێ وەڵام لە بەرژەوەندی یانەی برینتفۆردی خاوەن یاریگا كۆتایی پێهات ، لە سەرەتای گێمی دووەمدا ئینزۆ ماریسكای ڕاهێنەری بلوز سێ گۆڕانكاری ئەنجامدا و دواتریش لە دەقیقەی ٥٦ دا بەشداری بە كۆڵ پاڵمەری ئەستێرەی لاوی یانەكە كرد ، هەر بەو هۆیەشەوە توانیان كۆنترۆڵی یاریگا بگرنە دەست و لە دەقیقەی ٦١ یشدا كۆڵ پاڵمەر توانی ئەنجامەكە یەكسان بكاتەوە و یارییەكە بگەڕێنێتەوە خاڵی سەرەتا ، دوای ئەو گۆڵەش یاریزانانی چێڵسی لەسەر پێشكەش كردنی ئاستە بەرزەكەیان بەردەوام بوون و دوای هەوڵێكی زۆریش لە دەقیقەی ٨٥ دا مۆیسیس كایسیدۆی ئێكوادۆری گۆڵی دووەم و پێشكەوتنی پێ بەخشین ، خۆشی ئەو گۆڵەی كایسیدۆ زۆری نەخایاند و لە دەقیقەی ٩٣ دا فابیۆ كارڤایۆی پورتوگالی ئەنجامەكەی بۆ برینتفۆرد یەكسان كردەوە و یارییەكەش بە دوو گۆڵ بۆ هەرلایك مایەوە ، بەو یەكسان بوونەش یانەی چێڵسی بە كۆكردنەوەی ٨ خاڵ بۆ پلەی پێنجەمی ریزبەندی دابەزی. 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat:V:11564 - 27500

سەرەوە