کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بایرن میونشن لە یاریگای خۆی هامبۆرگی گۆڵبارانكرد

.

03:04 PM - 14/09/2025

لەلایەكی ترەوە و هەر لە یارییەكانی هەفتەی سێیەمی بۆندس لیگا ، یانەی بایرن میونشنی پاڵەوانی وەرزی رابردووی خولەكە لە یاریگای ئالیانز ئارێنای تایبەت بە خۆی پێشوازی لە یانەی هامبۆرگ كرد ، دوای تەنها ٣ دەقیقە لە فیكەی دەستپێكی ناوبژیوان سێرگی گنابری بەربەستی یەكسان بوونی شكاند و گۆڵی پێشكەوتنی یانە باڤارییەكەی تۆمار كرد ، دوای ئەو گۆڵەش زۆری نەخایاند و لە دەقیقەی ٩ دا ئەلێكساندەر پاڤلۆڤیچ گۆڵی دووەمی بەخشیە یانەی خاوەن یاریگا ، دواتر یاریزانانی بایرن میونشن لەسەر هێرشەكانیان بەردەوام و لە دەقیقەی ٢٦ یشدا هاری كەینی ئینگلیزی بە لێدانی سزا گۆڵی سێیەمی بەخشیە یانەكەی ، دوای ئەو گۆڵەی هاری كەین بە تەنها ٣ دەقیقە لویس دیازی كۆڵۆمبی گۆڵی چوارەمی یانە باڤارییەكەی تۆمار كرد و گێمی یەكەمی یارییەكەش بە چوار گۆڵی بێ وەڵام مایەوە ، هەرچەندە لە سەرەتای گێمی دووەمدا ڤینسنت كۆمپانی ڕاهێنەری بایرن میونشن دوو گۆڕانكاری ئەنجامدا ، بەڵام یاریزانانی یانە باڤارییەكە لەسەر هێرشەكانیان بەردەوام بوون و لە دەقیقەی ٦٢ شدا جارێكی تر هاری كەین تۆڕی گۆڵی هامبۆرگی هەژاند و گۆڵی دووەمی خۆی و دڵنیایی یانەكەی تۆمار كرد ، سەرەنجام یانەی بایرن میونشن بە پێنج گۆڵی بێ وەڵام یارییەكەی بە سوودی خۆی یەكلایی كردەوە و سێیەم بردنەوەی لەسەر یەكی لە خولەكە تۆمار كرد ، بەوەش یانە باڤارییەكە بە كۆكردنەوەی ٩ خاڵ لە لوتكەی ریزبەندی بۆندس لیگا مایەوە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat:V:11564 - 27500

سەرەوە