کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ریاڵ مەدرید چوارەم بردنەوەی لەسەریەكی لە لالیگا تۆماركرد

.

02:59 PM - 14/09/2025

هەروەها لە یارییەكی گرنگ و ئاست بەرزی هەفتەی چوارەمی لالیگا ، یانەی ریاڵ مەدرید لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی یانەی ریاڵ سۆسیداد ، دوای تەنها ٢ دەقیقە لە فیكەی دەستپێكی ناوبژیوان ، ئەردا گولەری توركی بەربەستی یەكسان بوونی شكاند و گۆڵی یەكەمی میرینگی تۆمار كرد ، بەڵام ناوبژیوان ئەو گۆڵەی بەهۆی بوونی ئۆفساید ڕەتكردەوە ، دواتر یاریزانانی یانەی میوان لەسەر هێرشەكانیان بەردەوام بوون و لە دەقیقەی ١٢ شدا كیلیان مباپێی فەڕەنسی توانی گۆڵی پێشكەوتنی یانەی ریاڵ مەدرید تۆمار بكات ، دواتر یارییەكە ئاستێكی بەرزتری بەخۆوە بینی و لە دەقیقەی ٣٢ شدا ناوبژیوان دیان هۆیسنی بەرگریكاری یانەی مەدریدییەكەی بە كارتی سوور كردە دەرەوە ، هەرچەندە میرینگی بە ١٠ یاریزانەوە یاریان دەكرد ، بەڵام لە پێش تەواو بوونی كاتی یاسایی گێمی یەكەم بە تەنها دەقیقەیەك ، ئەردا گولەر گۆڵی دووەمی بەخشیە یانەكەی ، لە سەرەتای گێمی دووەمدا یاریزانانی ریاڵ سۆسیداد فشارێكی زۆریان خستە سەر گۆڵی یانەی میوان ، تا لە دەقیقەی ٥٦ دا ناوبژیوان لێدانێكی سزای بۆ هەژمار كردن و میكێڵ ئۆیارزاباڵیش توانی بە شێوەیەكی سەركەوتوو گۆڵی یەكەمی یانەكەی پێ تۆمار بكات و جیاوازی گۆڵەكان كەم بكاتەوە ، دوای ئەو گۆڵەش ڕاهێنەری هەردوو یانە چەند گۆڕانكارییەكیان ئەنجامدا و یارییەكەش ئاستێكی بەرزتری بەخۆوە بینی ، بەڵام هیچ لایەك لە تۆمار كردنی گۆڵ سەركەوتوو نەبوون و یارییەكەش بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك مایەوە ، بەو بردنەوەیەش یانەی ریاڵ مەدرید بە كۆكردنەوەی ١٢ خاڵ پێگەی خۆی لە لوتكەی ریزبەندی خولەكە بەهێز تر كرد

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat:V:11564 - 27500

سەرەوە