کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لە بەغدا لوتكەی ئەنجومەنی چوار قۆڵی لەبارەی رێگای گەشەپێدان بەڕێوەدەچێت

.

09:43 PM - 14/09/2025

سبەینێ دووشەممە، كۆبوونەوەی لوتكەی ئەنجومەنی چوار قۆڵی بە بەشداری لیژنەی تەكنیكی رێگای گەشەپێدان كە لە عیراق، توركیا، قەتەر و ئیمارات و پێكدێت، لە بەغدا بەڕێوەدەچێت.

 لەو بارەیەوە، مەیسەم سافی، وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەی عیراق رایگەیاند، لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەبارەی هەنگاوەكانی دەستپێكردنی پڕۆژەی رێگای گەشەپێدان دەكرێت. ئاماژەی بەوەشكرد، كۆبوونەوەكە، كۆبوونەوەی وەزیرانی گواستنەوەی هەر چوار وڵات نییە، بەڵكو كۆبوونەوەی لیژنەی تەكنیكیی پڕۆژەكەیە كە لەنێوان وڵاتاندا پێكهێندراوە. راشیگەیاند، وەزارەتی گواستنەوە لە سەرانسەری كەرتەكانیدا كاردەكات بۆ ئامادەكردنی دیدێكی یەكگرتوو بۆ پڕۆژەكە.

 رۆژی 22ـی نیسانی 2024، نوێنەرانی عیراق، توركیا، قەتەر و ئیمارات لە چوارچێوەی جێبەجێكردنی پڕۆژەی رێگای گەشەپێدان لێكتێگەیشتنێكی چوارقۆڵییان ئیمزاكرد. پرۆژەكە هێڵێكی شەمەندەفەر و رێگەیەكی وشكانیی خێرایە بۆ گواستنەوەی كاڵا و گەشتیار لە بەندەری فاو لە بەسرەوە بۆ توركیا، درێژیی هێڵەكە هەزار و 200 كیلۆمەترە و بەنێو 11 پارێزگای عیراقدا تێدەپەڕێت، تێچووەكەشی بە 17 ملیار دۆلار دەخەمڵێندرێت و بڕیارە تاوەكو ساڵی 2050 تەواو بێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat:V:11564 - 27500

سەرەوە