کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

رۆژی سێشەممە ئەنجومەنی دەوڵەت لەبارەی ناكۆكییەكانی هەرێم و بەغدا كۆدەبێتەوە

.

05:12 PM - 14/09/2025

رۆژی سێشەممە 16ـی ئەیلولی 2025، ئەنجومەنی دەوڵەت لەبارەی ناكۆكییەكانی هەرێم و بەغدا كۆدەبێتەوە.

 بەپێی ئەو زانیاریانەی بەدەست گەلی كوردستان گەیشتووە، ئەنجومەنی دەوڵەت بڕیاریدا بانگهێشتی دوو راوێژكاری یاسایی لە وەزارەتی دارایی و دادی هەرێم بكات، بۆ كۆبوونەوەی داهاتوو لە رۆژی سێشەممە .هەر بەپێی زانیارییەكان،ئەنجومەنی دەوڵەت هەوڵدەدات رۆژی سێ شەممە بەر لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران روونكردنەوەی خۆی بخاتەڕوو ، بەڵام ئەگەر ئەنجومەنی دەوڵەت بەر لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران نەیتوانی راپۆرتی خۆی پێشكەش بكات، ئەوا رۆژی چوار شەممەی جارێكی تر كۆدەبێتەوە.

ئەنجومەنی دەوڵەت دامەزراوەیەكی دادوەریی عیراقە ‌و نوێنەرایەتیی دەسەڵاتی دادوەری كارگێری دەكات. كاری ئەو ئەنجومەنە بریتییە لە پێداچوونەوە بە بڕیارەكانی حكومەت، كاتێك لەسەر پرسێك گرفت دروستدەبێت‌و لێكدانەوەی جیاواز بۆ یاساكان دەكرێت، ئەنجومەنی دەوڵەت دەقی یاساكان رووندەكاتەوە و گرفتەكان یەكلایی دەكاتەوە.@@

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat:V:11564 - 27500

سەرەوە