.
07:00 PM - 13/09/2025
لەدیدارێکی نێوان شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەکەمی عێراق و دکتۆر تۆماس لییەر بەڕێوەبەری گشتی پەیمانگەی گۆتە بۆ هونەر و زمان و ئاڵوگۆڕی کلتوری لقی هەرێمی کوردستان، تاوتوێی شێوازەکانی بوژاندنەوە و پەرەپێدانی هەوڵەکانی پاراستنی کلتور و کەلەپور و شوێنەوارەکان کرا.
لەو دیدارەدا کەلەمۆزەخانەی زاموا و بە ئامادەبوونی سەرپەرشتیاری مۆزەخانە خاتوو هەتاو ئیبراهیم ئەحمەد بەڕێوەچوو، خانمی یەکەم دەستخۆشی لەو هەوڵ و هەنگاوانەکرد کە پەیمانگەی گۆتەی ئەڵمانی لەعێراق گرتویانەتە بەر کەدەرفەتی ئاڵوگۆڕی زانیاری و شارەزایی کلتوری و لێکتێگەیشتن زیاتر دەکات.
دکتۆر تۆماس لییەر سەرباری دەربڕینی سەرسامی خۆی بەمۆزەخانەی زاموا و ئەو خزمەتەی بەهونەری شێوەکاری کردووە، دەستخۆشی لێ کردن کەئەم لایەنە گرنگەی شارستانێتیان فەرامۆش نەکردووە و توانیویانە لە ناوجەرگەی بازاردا بەجوانترین شێوە پارێزگاری لەو خانوە بکەن .
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە