.
07:39 PM - 13/09/2025
لەسەر راسپاردەی بەڕێزان قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم و ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی هەرێم کێشەی نەشتەرگەری و دەرمان و نەبوونی کەرەستەی پزیشکی لە سلێمانی تا کۆتایی ئەمساڵ چارەسەرکرا.
ئەمڕۆ شەممە ١٣ی ئەیلولی ٢٠٢٥، لە کۆبوونەوەیەکدا بە ئامادەبوونی هەریەکە لە بەڕێزان شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی و د. سەباح نەسرەدین، بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی و د. ماکوان، بەڕێوەبەری لقی سلێمانی بانکی هەرێم کێشەی نەشتەرگەری و دەرمان و نەبوونی کەرەستەی پزیشکی تا کۆتایی ساڵی ٢٠٢٥ چارەسەرکرا.
سوپاس بۆ وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان و هەموو ئەو بەڕێزانەی هەوڵی چارەسەرکردنی ئەم کێشەیەیان داوە، وەسوپاس بۆسەرجەم ڕاگەیاندنەکان بۆ گرنگی دان بەبابەتەکەو خەمخۆریان ..
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە