.
02:45 PM - 14/09/2025
لە میانی یاری دەستپێكی هەفتەی چوارەمی پریمەرلیگ ، یانەی ئارسناڵ لە یاریگای ئیمارات رووبەڕووی یانەی نۆتینگهام فۆرست بۆوە ، لە سەرەتای یارییەكەوە یاریزانانی گەنەرز باڵادەست بوون و دوای هەوڵێكی زۆریش توانیان لە دەقیقەی ٣٢ دا گۆڵی پێشكەوتن لە رێگەی مارتن زۆبیمێندی ئیسپانییەوە تۆمار بكەن و گێمی یەكەمی یارییەكەش هەر بەو تاكە گۆڵە كۆتایی پێهات ، دوای تەنها دەقیقەیەك لە دەستپێكی گێمی دووەم ، ڤیكتۆر گیۆكیریسی سویدی تۆڕی گۆڵی یانەی نۆتینگهام فۆرستی هەژاند و گۆڵی دووەمی یانەی ئارسناڵی تۆمار كرد ، دواتر یاریزانانی هەردوو یانە لە هێرشەكانیان بەردەوام بوون و زیاتر لە جارێكیش هەلی ئاسانی گۆڵ تۆماركردنیان لە دەستدا ، تا لە دەقیقەی ٧٩ دا مارتن زۆبیمێندی گۆڵی دووەمی خۆی و دڵنیایی یانە لەندەنییەكەی تۆمار كرد ، لە كۆتاییشدا یانەی ئارسناڵ بە سێ گۆڵی بێ وەڵام یانەی نۆتینگهام فۆرستی دووچاری شكست كرد و بە كۆكردنەوەی ٩ خاڵیش بە شێوەكی كاتی چووە پێشەنگی ریزبەندی خولەكە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە