کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

یارییەكانی وەرزی نوێی خولی ئەستێرەكانی عیراق دەستیپێكرد

.

02:37 PM - 14/09/2025

ركابەرییەكانی وەرزی ٢٠٢٥ - ٢٠٢٦ی خولی ئەستێرەكانی عیراق دەستیان پێ كرد و لە یەكەم رووبەڕوو بوونەوەشدا یانەی ئەمانەی بەغدا لە یاریگای ئەحمەد رازی پێشوازی لە یانەی دیالە كرد ، لە گێمی یەكەمی یارییەكەدا یاریزانانی هەردوو لە تۆماركردنی گۆڵی پێشكەوتنی خۆیان سەركەوتوو نەبوون و ئەو گێمەش چۆن دەستی پێ كرد هەرواش كۆتایی پێهات ، لە سەرەتای گێمی دووەمدا یاریزانانی دیالەی میوان باڵادەست بوون و لە دەقیقەی ٦٧ یشدا توانیان گۆڵی پێشكەوتن لە رێگەی وكاع رەمەزانەوە تۆمار بكەن ، دوای ئەو گۆڵەش یاریزانانی ئەمانەی بەغدا فشارێكی زۆریان خستە سەر گۆڵی یانەی میوان ، هەر بەو هۆیەشەوە لە دەقیقەی ٧٩ دا سامر ساڵحی تونسی بە هەڵە گۆڵێكی لە یانەكەی تۆمار كرد و ئەنجامەكەی بۆ یانەی خاوەن یاریگا هاوسەنگ كردەوە ، خۆشی ئەو گۆڵەی ئەمانەی بەغدا زۆری نەخایاند و لە دەقیقەی ٨٤ دا ئەیمەن مەحموودی تونسی گۆڵی پێشكەوتنی یانەی میوانی تۆمار كرد ، سەرەنجام یانەی دیالە توانی بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك یانەی ئەمانەی بەغدا دووچاری شكست بكات. 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat:V:11564 - 27500

سەرەوە