ئەمڕۆ یەکشەممە 22ی تشرینی دووەمی 2026 نزار ئامیدی لەگەڵ عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبووەوە.
لە میانی دیدارەکەدا، کە هەریەک لە وەزیری داد دکتۆر خالید شاوانی و بەرپرسی هێزەکانی کۆکردنەوەی جەماوەر، فالح ئەلفەید ئامادەی بوون، کۆمەڵێک پرس و مەلەفی نیشتمانی تاوتوێ کرا، هەروەها ڕێکارەکانی حکومەت بۆ جێبەجێکردنی بەرنامەکانی چاکسازی و پەرەپێدان.
لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە گرنگیی پاڵپشتیکردنی هێزە سیاسییە نیشتمانییەکان کرایەوە لە ڕێوشوێنەکانی حکومەت بۆ چەسپاندنی سەقامگیری و پاراستنی شکۆ و سەروەری دەوڵەت و تێپەڕاندنی ئاستەنگەکان، لە پێناو بەدیهێنانی بەرژەوەندییەکانی وڵات و هاووڵاتیانی.
سەرۆکایەتی نووسینگەی ڕاگەیاندنی کۆمار
یەکشەممە، ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦