بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی ئاماری خزمەتگوزارییەکانی نەخۆشخانەی
کۆئەندامی هەرس و جگەری بۆ مانگی ڕابردوو بڵاوکردەوە، کە تێیدا زیاتر لە دوو هەزار
و 500 کەس سەردانیان کردووە.
بەپێی ئامارەکە، لە ماوەی نێوان 1 تا 31ی تشرینی یەکەمی (مانگی 10)ی 2026،
نەخۆشخانەی کۆئەندامی هەرس و جگەر پێشوازی لە دوو هەزار و 570 نەخۆش کردووە، لەو
ژمارەیەش 261 نەخۆش داخڵ کراون و 59 نەخۆشیش چارەسەری هەوکردنی جگەری ڤایرۆسییان وەرگرتووە.
لە بەشێکی دیکەی ئامارەکەدا هاتووە، لە مانگی ڕابردوودا 66 نەشتەرگەریی هەرس
و جگەر ئەنجام دراون. سەبارەت بە پشکنینەکانی هەناوبینیش (نازوور)؛ 327 هەناوبینیی
گەدە، 215 هەناوبینیی کۆڵۆن، 44 ڕەنگکردنی بۆرییەکانی زراو و پەنکریاس، لەگەڵ 24
فراوانکردنی سورێنچک کراون.
هاوکات، تەندروستیی سلێمانی ئاماژەی بەوەش کردووە، لەو ماوەیەدا 73 وەرگرتنی
نموونە بە سۆنەر، 5 وەرگرتنی نموونەی جگەر و 20 هێڵکاریی سورێنچک ئەنجام دراون. هەر
لە هەمان مانگدا، پشکنینی خوێن بۆ هەزار و 52 نەخۆش کراوە و 67 تیشک و 93 سۆنەریش
گیراون.