بڕیارە سبەینی سەعات سێ فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی گەلاوێژ بە ئامادەبوونی ژمارەیەكی بەرچاو میوانانی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی لە شاری سلێمانی بەڕێوەبچێت. فێستیڤاڵەكە بۆ ماوەی سێ رۆژ بەردەوام دەبێت و ژمارەیەك چالاكی جۆراوجۆری تێدا ئەنجام دەدرێت.