یادی دامەزراندنی یەكێتیی ژنانی كوردستان، لە مەڵبەندی دهۆكی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان كرایەوە.
ڕێوڕەسمەكە لەلایەن بەشی ژنانی مەڵبەندی دهۆكی یەكێتییەوە ڕێكخرابوو، تێیدا چەند چالاكییەك بەڕێوەچوو، دواتر پانێڵێك لەبارەی ڕۆڵی ژنان لە بوارە جیاوازەكاندا پێشكەشكرا و ژمارەیەك لە ژنانیش خەڵاتكران