لە سەرەتای مامەڵەكانی ئەمڕۆدا داتاكانی كەرتی نەوت دابەزینێكی گەورەی چاوەڕواننەكراویان لە كۆگاكانی نەوتی ئەمریكادا پێشاندا و نلرخی نەوت دابەزی ، هاوكات نرخی یەك ئۆنسە زێرێش گەیشتەوە چوار هەزار دۆلار .
ئەمڕۆ چوارشەممە لەدوای كردنەوەی بازاڕەكانی ئاسیا، نرخی نەوتی برێنتی دەریای باكوور بە رێژەی 0.25% دابەزی و بەرمیلێكی بە 103.34 دۆلار مامەڵەی پێوەكرا.نرخی نەوتی خاوی تەكساسی ئەمریكاش بە رێژەی 0.55% دابەزی بۆ 95.56 دۆلار. لەگەڵ دابەزینی نرخی نەوت ، نرخی زێڕ بەرزبونەوەی بەرچاوی تۆمار كردوو یەك ئۆنسەی گەیشتەوە چوار هەزار دۆلار، هاوتەریب لەگەڵ ئەم بەرزبونەوە جیهانیە نرخی زێڕ لە بازارەكانی هەرێمی كوردستان بەرزبووەوە و یەك مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 گەیشتە 941 هەزار دینار.
بازاڕەكان چاودێریی هەر پێشكەوتنێك لە هەوڵەكانی قەتەر بۆ نێوەندگیری و پێشگرتن لە پەرەسەندنی سەربازی بۆ سەر ئێران لەدوای هەڵبژاردنەكانی نیوەی خولی ئەمریكا دەكەن. هەرچەندە لێپرسراوێكی باڵای ئێران بە ئاژانسی رۆیتەرزی راگەیاندووە، كە واشنتۆن و تاران هێشتا زۆر دوورن لە گەیشتن بە رێككەوتن. بەڵام ترەمپ لە دواین لێدوانی خۆیدا ئەنجامدانی هێرشی بۆ سەر ئێران رەتكردووەتەوە و وتویەتی بە پێویستی نازانم .