ڕەفعەت عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی ی.ن. ک. پێشوازیکرد لەبەڕێز ئایدن مەعروف

کوردستان 02:47 PM - 2026/11/03

هەڤاڵ ڕەفعەت عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پێشوازیکرد لەبەڕێز ئایدن مەعروف لێپرسراوی مەکتەبی سیاسی بەرەی تورکمانی و  وەفدێکی یاوەری و دۆخی سیاسی كوردستان و پتەوكردنی پەیوەندی نێوان هەردوولایان تاوتوێ کرد.

لەکۆبونەوەکەدا کەهەڤاڵ سالار لالەسەرحەد لێپرسراوی بۆردی پەیوندییە کوردستانیەکان ئامادەیبوو، هەڤاڵ جێگری سەرۆک جەختی لەسەر یەکگوتاری و یەكڕیزی تەواوی پێکهاتەو لایەنە سیاسییەكانی كوردستان کردەوەو قوڵکردنەوەی گیانی برایەتی و پێکەوەژیانی نەتەوەو پێکهاتەکانی کوردستانی بەپێویست و گرنگ وەسفکرد.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری سەرۆکی (ی.ن.ک)

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو