کەشناسی هەرێم: بارانبارین و هەورەبرووسکە ناوچەکە دەگرێتەوە

کوردستان 11:39 AM - 2026/11/03

کەشناسی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی راگەیاند و ئاشکرای کرد، بەهۆی هاتنی نزمەپاڵەپەستۆیەکەوە شەپۆلێکی بارانبارین ناوچە جیاجیاکانی هەرێم دەگرێتەوە.

کەشناسی ئاماژەی بەوە کردووە، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچەهەور دەبێت و لە هەندێک کاتدا دەگۆڕێت بۆ ساماڵ و پەڵەهەور، هاوکات ئەگەری کەمێک نمەباران لەسەر ناوچە شاخاوییە بەرزەکان هەیە.

سەبارەت بە کەشوهەوای سبەینێ، لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، ناوچەکە دەکەوێتە ژێر کاریگەریی نزمەپاڵەپەستۆیەکی لاواز، لە دوانیوەڕۆوە پێشبینیی نمەباران دەکرێت لە ناوچە جیاجیاکانی ئیدارەی گەرمیان، بەشێک لە سلێمانی، باشووری پارێزگای هەولێر، دهۆک و ناوچە شاخاوییەکان بەگشتی.

هەروەها ئەگەری بەهێزبوونی شەپۆلەکە هەیە لە دوانیوەڕۆدا و بارانبارین دەگۆڕێت بۆ بارانی مامناوەند و هەورەبرووسکە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

گەرمیان: 28

چەمچەماڵ: 27

ئاکرێ: 25

هەولێر، هەڵەبجە، زاخۆ: 24

سلێمانی، دهۆک: 23

پیرمام: 22

حاجی ئۆمەران: 14

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو