بە ئامادەبوونی دانا عەبدولكەریم، وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردنی حكومەتی هەرێمی كوردستان و ژمارەیەك لە لێپرسراوانی ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین، پڕۆژەی نوێكردنەوە و قیرتاوكردنی ڕێگای قەڵادزێ - دارەشمانە، لە ڕێوڕەسمێكدا كرایەوە.
ئەم پڕۆژەیە، بەهۆی گرنگیی ڕێگاكە لە گەیشتن بە دەروازەی سنووریی كێلێ و ڕۆڵی لە جوڵەی بازرگانی و گەشتیاریدا، لە پڕۆژە گرنگەكانی سنوورەكە دادەنرێت، پڕۆژەكە بە تێچووی سێ ملیار و نیو دینار جێبەجێ كراوە و درێژیی ڕێگاكە نزیكەی 10 كیلۆمەترە.