دیوانی پەرلەمان بانگەوازی کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان رەتدەکاتەوە

کوردستان 03:08 PM - 2026/11/03

سەرۆکى دیوانى پەرلەمانى کوردستان رەتیدەکاتەوە بانگەوازى بۆ دانیشتنى پەرلەمان کردبێت و دەڵێت:''ئەوەى لە سایتى پەرلەمان بڵاوکراوەتەوە هیچ پەیوەندى بە ئێمەوە نییە".
لە روونکردنەوەکەدا هاتووە، ئەو بانگەوازەی لە سایتی رەسمی پەرلەمان بڵاوکراوەتەوە، دوور و نزیک پەیوەندی بە سەرۆکایەتیی دیوانەوە نییە و هیچ کەس و لایەنێکیان بۆ ئەو ئەرکە ڕانەسپاردووە.   
سەبارەت بە هۆکاری ئەنجامنەدانی کۆبوونەوەکەش، سەرۆکی دیوان ئاماژەی بەوە کردووە، تا ئێستا رێژەی یاسایی بۆ دانیشتنی ئەندامانی پەرلەمان، کە دەکاتە (1+50)، بە فەرمی بە دەستیان نەگەیشتووە. بەپێی ڕوونکردنەوەکە، تەنها ئیمزای 43 پەرلەمانتار گەیشتووەتە سەرۆکایەتیی دیوان.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو