کاتێك باس لە چای سەوز دەكرێت، راستەوخۆ ناوچە گەرم و شێدارەكانی باشووری چین بە بیری مرۆڤ دێَت، كەچی لە باكووری ئەم وڵاتە و لە كەناراوەكانی دەریای زەرددا، شارێك هەیە كە ئەم هاوكێشەیەی پێچەوانە كردووەتەوە. شاری ریزاو، كە بە "نیشتمانی چای سەوزی باكوور" دەناسرێت، بەهۆی كەشوهەوا سەخت و تایبەتەكەیەوە، جۆرە چایەكی ناوازە بەرهەم دەهێنێت كە لە هەموو جیهاندا بە تام و بۆنە بێوێنەكەی ناسراوە. دیدار لەتیف نێردراوی گەلی كوردستان بۆ وڵاتی چین راپۆرتێكی لەم بارەیەوە بۆ ئامادەكردووین با پێكەوە بینەری بین.