بڕیارەكە لە كۆبوونەوەی ژمارە 176ی ئەنجومەنی وەزیران و لەسەر پێشنیاری وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی دراوە، بە مەبەستی ئاسانكاریكردن و هاندان بۆ پابەندبوون بە پێدانی بەشدارییەكان و زیادكردنی داهاتی سندووقی دەستەبەری كۆمەڵایەتی، كە بۆ خزمەتكردنی كرێكاران و پاراستنی ماف و شایستەكانیان و دابینكردنی مووچەی خانەنشینییان بەكار دەهێنرێت.
خاڵە سەرەكییەكانی بڕیارەكە بریتین لە: لێخۆشبوون لە تەواوی سزاكانی دواكەوتن لە پێدانی بەشدارییەكانی دەستەبەری كۆمەڵایەتی، بەمەرجێك لە ماوەی 90 رۆژی كاردا تەواوی قەرزی كەڵەكەبووی پارەی بەشدارییەكە بدرێت،بەپێی بڕیارەكە وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی رێنمایی پێویست بۆ ئاسانكاریی جێبەجێكردنی ئەم بڕیارە دەردەكات و وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەكان رێكاری پێویست بۆ جێبەجێكردنی بڕیارەكە دەگرنەبەر و لە ڕۆژنامەی رەسمی(وەقائیعی كوردستان) بڵاو دەكرێتەوە