ئاسۆ مامەند، سەرپەرپەرشتیاری کەرکوک-سەڵاحەدینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، سەبارەت بە دابەزاندنی نرخی مۆلیدە ئەهلییەکان رایگەیاند: ئێمە بە هەموو شێوەیەک دژی ئەوەین کە بژێوی و قوتی هاووڵاتییان بکەوێتە مەترسییەوە و بارگرانی زیاتریان بکەوێتە سەر شان، بۆ ئەو مەبەستە داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەین هەر چی زووە رێوشوێنی پێویست بگرنەبەر بۆ ئەوەی نرخی موەلیدە ئەهلییەکان لە پارێزگای کەرکوک و دەوروبەری کەم بکەنەوە، چونکە هاووڵاتییان بەرگەی ئەو هەموو بارگرانییەی ناگرن کە رۆژانە بە هۆی نا سەقامگیری ناوچەکەوە رووبەڕوویان دەبێتەوە.