رێكخراوی ئۆپێك پڵەس بڕیاری دا بەشە بەرهەمی رۆژانەی نەوتی عیراق و شەش وڵاتی تر بۆ مانگی كانوونی یەكەمی داهاتوو وەك خۆی بهێڵێتەوە.
بەپێی كۆبوونەوەی هاوبەشی وڵاتانی (سعودیە، روسیا، عیراق، كوەیت، كازاخستان، جەزائیر و عومان)، ئاستی بەرهەمهێنانی داواكراوی مانگی ئەیلوولی رابردوو بۆ مانگی كانوونی یەكەم جێگیر كراوە، ئەمەش لەپێناو پاراستنی هاوسەنگی و جێگیریی بازاڕی نەوتی جیهانیدا.
بەشە بەرهەمی رۆژانەی ئەم حەوت وڵاتە بەمشێوەیە دەبێت:سعودیە: 10 ملیۆن و 478 هەزار بەرمیل، روسیا نۆ ملیۆن و 949 هەزار بەرمیل ،عیراق چوار ملیۆن و 431 هەزار بەرمیل ، كوەیت دوو ملیۆن و 676 هەزار بەرمیل ،كازاخستان یەك ملیۆن و 628 هەزار بەرمیل ،یەك ملیۆن و حەوت هەزار بەرمیل،عومان841 هەزار بەرمیل.
بڕیارەكە لە كاتێكدایە هێشتا كەمكردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی ئۆپێك پڵەس بە بڕی نزیكەی دوو ملیۆن بەرمیل لە رۆژێكدا بەردەوامە، كە جێبەجێكردنی لە تشرینی دووەمی 2022وە دەستیپێكردووە و بڕیارە تا كۆتایی ساڵی 2026 بەردەوام بێت.