لە خورماتوو حزبە كوردستانییەكان كۆبوونەوە

کوردستان 03:06 PM - 2026/11/02

لەچوارچێوەی هەوڵەكان بۆ چارەسەركردنی كێشە كارگێڕی و پەروەردەیی و كۆمەڵایەتییەكانی دانیشتووانی كوردی قەزای خورماتوو، حزبە كوردییەكانی ناوچەكە كۆبوونەوه بۆ یەكخستنی هەڵوێستەكان و دۆزینەوەی چارەسەری كرداریی بۆ ئەو ئاستەنگانەی ڕووبەڕووی هاووڵاتییان و فەرمانبەرانی ناوچەكە دەبنەوە.

گرنگترین ئەوكێشە و بابەتانەی تاوتوێكران پێكهاتبوون  لە دۆخی فەرمانبەرانی سەر بە هەرێمی كوردستان لە خورماتوو و بێبەشكردنی فەرمانبەرانی سەر بە حكومەتی هەرێم لە قەزاكە لە وەرگرتنی زەوی و كێشەی رەسمی  و یاسایی پەیوەندیدار بە مامەڵەكردنی ئیدارەی ناوچەكە لەگەڵ بەڵگەنامە و مافە خزمەتگوزارییەكانی ئەم فەرمانبەرانە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو