بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، دەستەی ئۆپراسیۆنە بازرگانییە دەریاییەكانی بەریتانیا رایگەیاند، كەشتییەك كە بە كەنداودا بەرەو باشووری رۆژهەڵات دەڕۆیشت، بە دوو مووشەكی نەناسراو كراوەتە ئامانج.
بەپێی زانیارییەكانی دەستەكە، رووداوەكە لە دووری 72 میلی دەریایی لە رۆژهەڵاتی شاری راس خەفجی سعودیە تۆماركراوە، لەو كاتەی كەشتییەكە بە ئاراستەی باشووری ڕۆژهەڵات رۆژشتووە ، بەڵام دوو مووشەك ئاراستەی لای چەپی كەشتییەكە كراون ،بەپێی بڵاوكراوەی دەستەكە، سەرجەم ئەندامانی تیمی كەیتییەكە سەلامەتن و هیچ زیانێكی گیانی لێنەكەوتووەتەوە، هاوكات هێرشەكە نەبووەتە هۆی دزەكردنی نەوت یان دروستبوونی هیچ جۆرە كاریگەرییەكی خراپ لەسەر ژینگەی دەریایی ناوچەكە.
ئەم هێرشە نوێیە لە كاتێكدایە ، ئاسایشی دەریایی لە ناوچەی كەنداو و گەرووی هورمز لەژێر هەڕەشەی بەردەوامدایە. شارەزایانی سەربازی و ئابووری هۆشداری دەدەن كە دووبارەبوونەوەی ئەم جۆرە هێرشانە، دڵنیایی كەشتییە بازرگانییەكان بە شێوەیەكی بەرچاو بەرز دەكاتەوە و مەترسی بۆ سەر هاوسەنگیی بازاڕەكانی وزەی جیهانی دروست دەكات، هاوكات تا ئێستا هیچ لایەنێك بەرپرسیارێتی خۆی لە هاویشتنی ئەو دوو موشەكە رانەگەیاندووە و لێكۆڵینەوەكان لەسەر سەرچاوەی هێرشەكە بەردەوامن.