خوشكەكەی لیندسی گراهام لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پیران شكستیهێنا

عیراق 09:50 AM - 2026/11/04


دارلین گراهام كاندیدی كۆمارییەكان، خوشكی سیناتۆر لیندسی گراهام، لایەنگری ئیسرائیل و ئۆكرانیا، لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پیرانی ویلایەتی كارۆلینای باشووردا، لە بەرامبەر ئانی ئەندرۆس كاندیدی دیموكراتەكان شكستیهێنا.
كەناڵی ئێن بی سی نیوز و سی بی ئێس نیوز بە پشتبەستن بە ژماردنی دەنگەكان و راپرسییەكانی دەرچوون ئاشكرایانكردووە، دارلین گراهام كاندیدی كۆمارییەكان كە  دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا پاڵپشتی دەكات ، بە ئانی ئەندرۆس ركابەری دیموكراتەكانی دۆڕا.كەناڵی ئێن بی سی بڵاویكردەوە، ئەندرۆس پزیشكی منداڵانە و  دەبێتە یەكەم سیناتۆری دیموكراتەكان كە نوێنەرایەتی كارۆلینای باشوور بكات لە ماوەی زیاتر لە 20 ساڵدا.
سیناتۆری كۆچكردوو لیندسی گراهام بە قسەكانی دژە روسیا، دژە فەلەستین و دژە ئێران و پشتیوانی لە ئیسرائیل و ئۆكرانیا ناسرابوو، هاوكات  بە یەكێك لە دەنگە كاریگەرەكانی سیاسەتی دەرەوەی ئەمریكا لە دەیەكانی رابردوودا دادەنرا.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو