دەرباز کۆسرەت رەسول: هیچ پرۆسەیەک بەبێ بەشداری یەکێتی سەرکەوتوو نەبووەو نابێت

کوردستان 07:03 PM - 2026/11/03

ئەمڕۆ 3-11-2026 لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لەشاری هەولێر ، بەسەرپەرشتی دەرباز کۆسرەت رەسول، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ، بەئامادەبوونی هەڤاڵان عوسمان شوانی، سەمیر هەورامی لێپرسراوی بۆردی پەرلەمان و حکومەت، کۆبوونەوەی تیمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان و حکومەتی هەرێم بەڕێوەچوو.

هەڵوێستی یەکێتی لەبارەی رووداوەکانی ناوچەکەو دۆخی هەرێمی کوردستان و عیراق و پرسی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم خرایە بەرباس و گفتووگۆ.

دەرباز کۆسرەت رەسوڵ،  هەڵوێستی نەگۆڕی یەکێتی بۆ هەڤاڵان روونکردەوە ئاماژەی بۆ ئەوەکرد کە،  دوای دوو ساڵ لەئەنجامدانی هەڵبژاردن، هەڵویستی یەکێتی نەگۆڕە کە هاوبەشێکی راستەقینە بین لە حکومڕانی هەرێمی کوردستان.

تەوەرێکی دیکەی گفتووگۆکان باسکردن بوو لە بەڵێن و داواکارییەکان بۆ چاکسازی و هاوبەشیی راستەقینە لە دەسەڵات، دەرباز کۆسرەت رەسوڵ رایگەیاند: “هیچ پرۆسەیەک بەبێ بەشداری یەکێتی سەرکەوتوو نەبووەو نابێت”.

دەرباز کۆسرەت رەسوڵ گرنگی و بایەخی بۆردی حکومەت و پەرلەمان و نوێنەرانی یەکێتی لەناو حکومەت و دامودەزگاکاندا وەک پردێکی ئاڵۆگۆر و هەڵسەنگاندن بۆ هەڤاڵان روونکردەوەو رایسپاردن هاوکارو پشتیوانی ئەو بۆردە کاریگەرەبن بۆئەوەی زیاتر خزمەت بە کۆمەڵانی خەڵک بکرێت لە جێبەجێکردنی کاروبارەکان.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو