بڕیارە لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە،
پرۆسەی دابەشکردنی مووچەی مانگی 10ی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی
کوردستان دەست پێبکات و لە ماوەی چوار رۆژدا کۆتایی پێبێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 4 تشرینی دووەم،
2026، وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان، خشتەی مووچەی مانگی 10ی بڵاوکردەوە و بەپێی خشتەی دابەشکردنی
مووچە، رۆژی یەکشەممە دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت.
هەر بەگوێرەی ئەو خشتەی وەزارەتی دارایی
بڵاویکردووەتەوە، پرۆسەی دابەشکردنی مووچە بۆ ماوەی چوار رۆژ بەردەوام دەبێت و رۆژی
چوارشەممە 11ی تشرینی دووەمی 2026 کۆتایی بە دابەشکردنی مووچە دێت.