ڕفعەت عەبدوڵا بۆ یەكێتی ژنانی كوردستان: (ی.ن.ک) پشتیوان و پشتگیرتانەو باوەڕی تەواومان بەهێزو داهێنانی ژنان هەیە

کوردستان 11:56 AM - 2026/11/04


بەڕێزان... لەیەکێتیی ژنانی کوردستان
سڵاوی بەردەوامی و نوێبونەوەتان لێ بێت
لەیادی ٣٧ ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی ژنانی کوردستاندا، جوانترین پیرۆزبایی پێشکەشی ئێوەو سەرجەم ژنانی کوردستان دەکەم و ڕۆڵی دیارتان لەپێشکەوتنی کۆمەڵگەو بەهێزکردنی پایەکانی دادپەروەری و یەکسانیدا بەرز دەنرخێنم، ئومێدی سه‌ركه‌وتنی زیاترتان بۆ ده‌خوازم لەبونیادنانی كۆمه‌ڵگەیه‌كی ئازادتر، دادپه‌روه‌رترو پێشكه‌وتووتردا.
(ی.ژ.ک) لەمێژوی خۆیدا سەلماندویەتی هاوبەشێکی ڕاستەقینەیە لەگەشەپێدانی کۆمەڵگەیەکی ژیاری، لەم یادەدا بەشکۆوە ڕەنج و قوربانیدانی ژنان و (ی.ژ.ک) بەڕێزەوە دەنرخێنین.
(ی.ن.ک) پشتیوان و پشتگیرتانەو باوەڕی تەواومان بەهێزو داهێنانی ژنان هەیەو بەکردار خەبات دەکەین کەژن هاوبه‌شێكی ڕاسته‌قینه‌یە له‌دروستكردنی بڕیارو ئایندەدا.
ڕفعەت عەبدوڵا

جێگری سەرۆکی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو