سەرۆکی دیوانی پەرلەمانی کوردستان: هیچ لایەنێکمان رانەسپاردووە بۆ بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی پەرلەمان

کوردستان 06:20 PM - 2026/11/03


سەرۆکی دیوانی پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت، هیچ لایەنێکمان رانەسپاردووە بۆ بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی پەرلەمان و ئەو بانگەوازە دوور و نزیک پەیوەندیی بە ئێمەوە نییە.

ئەردەڵان محەمەد، سەرۆکی دیوانی پەرلەمانی کوردستان لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: ئەمڕۆ رێککەوتی 3ـی 11ـی 2026، بانگەوازێک بە ناوی سەرۆکایەتیی دیوانی پەرلەمان لە ماڵپەڕی فەرمیی پەرلەماندا بڵاوکراوەتەوە، کە تێیدا داوا لە ئەندامانی پەرلەمان دەکرێت بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەی پەرلەمان.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بە پێویستی دەزانین ڕای گشتی لەوە ئاگادار بکەینەوە کە ئەو بانگەوازە دوور و نزیک پەیوەندیی بە ئێمەوە نییە و هیچ کەس و لایەنێکمان بۆ ئەم ئەرکە رانەسپاردووە.

ئەردەڵان محەمەد روونیشیکردووەتەوە، ئەمەش لەبەر ئەوەی تا ئێستا ڕێژەی یاسایی بۆ دانیشتنی پەرلەمان کە (50+1)ـە بە فەرمی بەدەست ئێمە نەگەیشتووە، بەڵکوو تەنیا واژوی (43) ئەندامی پەرلەمان بە فەرمی گەیشتووەتە دەستمان.

ناوبراو جەختی لەوەشکردووەتەوە، ئێمە لە دەوامی ئاسایی و فەرمیی خۆمانداین و هەر کاتێک ئەو ڕێژە یاساییە بەردەست بوو، هۆڵی پەرلەمان ئامادەکراوە بۆ دانیشتن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو