سیمینارێك لەبارەی دەركردنی كتێبی جینۆساید بەڕێوەچوو
لە سلێمانی سیمینارێك لەبارەی دەركردنی كتێبی جینۆساید لەسەر تاوانەكانی ڕژێمی بەعس بەڕێوەچوو كە گرنگیی بە تاوانەكانی بەعس بەرامبەر بە كورد نەداوە.
سیمینارەكە لەلایەن ڕێكخراوی نێردە بۆ دیپلۆماسی و پەیوەندییە گشتییەكان، بۆ ژمارەیەك پەرلەمانتاری عیراق و یاساناسان و چالاكوانانی پرسی جینۆساید لە بارەی كێبێك لە عیراق لەسەر تاوانەكانی ڕژێمی بەعس بەڕێوەچوو.
لەم كتێبەدا تیشك خراوەتە سەر ئەو تاوانەی بەرامبەر بە ناوچەكانی خواروو و ناوەڕاستی عیراق كراوە، بەڵام ئەو تاوانانەی ڕژێمی بەعس دەرحەق بە گەلی كورد ئەنجامی داون لێی بەدەركراوە