حەوتەمین كۆنفرانسی جیۆ كوردستان بەڕێوەچوو
لە كۆلێژی زانست لە زانكۆی سلێمانی، بە هاوبەشی كۆمەڵەی جیۆلۆجیای كوردستان، حەوتەمین كۆنفرانسی جیۆكوردستان بەبەشداری توێژەران و میوانانی ناوخۆیی و بیانی ڕێكخرا.
لە كۆنفرانسەكەدا چەندین توێژینەوەی ناوخۆیی و بیانی خرانەڕوو، هاوكات تیشك خرایە سەر لایەنی پیشەشازی لەرێگەی خاكی هەرێمی كوردستانەوە بە تایبەت پیشەسازی خشت و چیمەنتۆ .
ئامانج لە كۆنفرانسەكە دەستنیشانكردنی كێشەكانە لە ڕێگەی توێژینەوەكان و ئەو تەكنیكە نێودەوڵەتیانەی هەیە بۆ ئەوەی بتوانن لەڕووی نێودەوڵەتییەوە زیاتر بەرەو پێش بچن.