دابەشكردنی مووچەی مانگی 11 ی خانەنشینانی عیراق دەستیپێكرد

کوردستان 10:37 AM - 2026/11/01

 پرۆسەی دابەشكردنی مووچەی خانەنشینانی عیراق بۆ مانگی 11 دەستیپێكرد و چاوەڕوانیش دەكرێت لەم هەفتەیەدا تەمویلی مووچەی مانگی 10 بۆ  هەرێم بنێردرێت

.دەستەی خانەنشینی عیراق بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی دارایی فیدراڵ، ڕێكارەكانی خەرجكردنی مووچەی مانگی 11ی خانەنشینانی راپەڕاند و لە ڕێگەی بانكە
رەسمییەكان و پلاتفۆرمە ئەلیكترۆنییەكانەوە پارەكە خرایە سەر هەژماری سوودمەندان. ئەم دەستپێشخەرییە خێرایەی بەغداد لە سەرەتای مانگدا، هاوكاتە لەگەڵ چاوەڕوانی توندی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان بۆ وەرگرتنی شایستە داراییەكانی مانگی 10.

سەرچاوە ئاگادارەكان ئاماژە بەوە دەكەن ،وردبینی لیستەكان لەلایەن دیوانی چاودێری دارایی فیدڕاڵییەوە تەواو بووە و ڕەوانەی نووسینگەی وەزیری دارایی عیراق كراوە بۆ ئیمزاكردنی  كۆتایی. پێشبینی دەكرێت لەم هەفتەیەدا ، وەزارەتی دارایی عیراق دەست بە ناردنی گوژمە داراییەكان بۆ سەر هەژماری بانكی وەزارەتی دارایی هەرێم بكات. بەپێی وتەی ئەو سەرچاوانە ، لەگەڵ گەیشتنی 
تەمویلی مووچەی مانگی 10 لە بەغدادەوە، دەستبەجێ خشتەی رەسمی  دابەشكردنی مووچەی سەرجەم وەزارەت و دامەزراوەكانی هەرێم  رادەگەیەنرێت  و هاوشێوەی مانگەكانی رابردوو لە ماوەی سێ‌ بۆ چوار رۆژدا تەواووەی مووچە خۆرانی هەرێم مووچەی مانگی 10 وەردەگرن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو