كەشتییەكی نەوتهەڵگری ئێران بە دوو ملیۆن بەرمیلەوە گەیشتە چین

عیراق 11:57 AM - 2026/11/01

دوای زیاتر لە سێ مانگ و گەمارۆ توندەكانی ئەمریكا،  كەشتییەكی نەوتهەڵگری ئێران كە دوو ملیۆن بەرمیل نەوتی هەڵگرتووە، گەیشتە چین.

كۆمپانیای تانكەر تراكەرز كە چاودێری جوڵەی كەستییەكان دەكات رایگەیاند، بارێكی نەوتی خامی ئێران كە بڕەكەی دەگاتە دوو ملیۆن بەرمیل، پاش سێ مانگ و نیو مانەوە لە ئاوەكاندا، بەم دواییانە گەیشتووەتە چین.

كۆمپانیاكە لە ڕێگەی پەیامێكەوە لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی ئێكس ئاشكرایكردووە، وێنە مانگە دەستكردەكان پەیوەستبوونی كەشتییەكی نەوتهەڵگری پەیوەندیدار بە ئێرانیان لە بەندەرەكانی چین پشتڕاستكردووەتەوە، بەڵام هیچ زانیارییەكی وردیان لەو بارەیەوە نەداوە.

ئەمەش لە كاتێكدایە كە بەپێی ڕاگەیەندراوە رەسمییەكانی ئێران، تەنیا لە شەش مانگی یەكەمی ئەمساڵدا بە بەهای  زیاتر لە 16 ملیار دۆلار نەوت رەوانەی دەرەوە كراوە.لە بەرامبەردا، سێنتكۆم رایگەیاندووە، لە دەستپێكی گەمارۆكانەوە ئێران نەیتوانیوە هیچ بڕە نەوتێك هەناردەی دەرەوە بكات و ئابورییەكەیان نزیكبوەتەوە لە سفر.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو