دەسەڵاتی گشتی بۆ چاودێریكردنی تەرخانكردنی داهاتە فیدراڵییەكان، نوێترین ئاماری دارایی تایبەت بە داهات و خەرجییەكانی دەوڵەتی تا كۆتایی مانگی ئاب راگەیاند،بەپێی داتاكان، كۆی داهاتی عیراق گەیشتووەتە45 ترلیۆن و 355 ملیار دینار، لە بەرامبەردا وڵاتەكە رووبەڕووی كورتهێنانێكی دارایی گەورە بووەتەوە كە بڕەكەی 33 ترلیۆن و 600 ملیار دینارە.
سۆزان عەبدوڵا محەمەد سەرۆكی دەسەڵاتەكە، لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی رایگەیاند ،ئابووری عیراق هێشتا بە ڕێژەیەكی بەرز پشت بە نەوت دەبەستێت. لە كۆی داهاتەكان،43 ترلیۆن و 726 ملیار دیناری لە كەرتی نەوتەوە بووە واتە سەداا 77 ی داهاتەكە داهاتی نەوتی بووە ، لە كاتێكدا داهاتی نانەوت تەنها 10 ترلیۆن و 629 ملیار دینار بووە واتە سەدا 23 .سەبارەت بە خەرجییەكانیش، سۆزان عەبدوڵا ئاماژەی بەوەكرد كۆی خەرجییەكان گەیشتووەتە78 ترلیۆن و 900 ملیار دینار.
زۆرینەی هەرە زۆری ئەم بڕە بۆ خەرجییە فعلیەكان بوون كە 75 ترلیۆن و 800 ملیار دینارە، لە كاتێكدا پشكی كەرتی وەبەرهێنان تەنها سێ ترلیۆن و 100 ملیار دینار بووە.