سبەی یەكشەممە یەكی تشرینی دووەم وادەی لێخۆشبوونی گومرگیی ئۆتۆمبێلی مایڵد هایبرێد كۆتایی دێت و تا ئەمڕۆش هیچ بڕیارێك بۆ درێژكردنەوەی لێخۆشبوونەكە نەدراوە.
بەپێی وتەی قادر پیرۆت بەڕێوەبەری گومرگی سلێمانی ،تا ئەمڕۆ هیچ نووسراوێك بۆ درێژكردنەوەی وادەی لێخۆشبوونی گومرگ نەگەیشتووەتەوە دەستیان وئەگەر تا سبەی بڕیاری نوێ نەدرێت، ئەو جۆرە لە ئۆتۆمبێل هاوشێوەی ئۆتۆمبێلی تەواو سووتەمەنی گومرگ دەكرێن.
گومرگی ئۆتۆمبێل 15%ە، ئەگەر بڕیاری لێخۆشبوونەكە درێژنەكرێتەوە، ئۆتۆمبێلێكی 20 هەزار دۆلاری مایڵد هایبرد، سێ هەزار دۆلار گومرگ دەكرێت و بەمەش نرخەكەیان لە بازاڕ راستەوخۆ لە 15% بەرزدەبێتەوە.
بەپێی نوسراوێكی پێشتری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گومرگی هەرێمی كوردستان، وادەی لێخۆشبوونی گومرگی لە ئۆتۆمبێلی مایڵد هایبرد لە 21ی ئاب درێژكرایەوە بۆ 1ـی تشرینی دووەم.