وەزارەتی نەوتی عیراق دەست بە دابەشكردنی نەوتی سپی دەكات

عیراق 11:25 AM - 2026/10/31

وەزارەتی نەوتی عیراق دەستپێكردنی دابەشكردنی نەوتی سپی لە چەند پارێزگایەكی ناوەڕاست و  باشووری بە نرخی 150 دینار بۆ هەر لیترێك ڕاگەیاند.

وەزارەتی نەوتی عیراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە،دەست دەكرێت بە دابەشكردنی نەوتی سپی بۆ خێزانەكانی پارێزگاكانی بەغداد و فوڕاتی ناوەڕاست و باشوور واتە (بابل، كەربەلا، نەجەف، دیوانییە، موسەننا) و دیالە و واست، بە كارتی ئەلیكترۆنی و پارەدانی ئەلیكترۆنی.

پڕۆسەی دابەشكردنەكە لە ڕۆژی 1ـی تشرینی دووەمی 2026 دەستپێدەكات و وەك قۆناغی یەكەمی دابەشكردنی نەوتی سپی هەر خێزانێك بڕی 100 لیتر نەوتی پێدەدرێت و هەر لیترێك نەوت بە 150 دیناری عیراقی دەدرێت بە هاووڵاتیان و بە واتای ئەوەی هەر 100 لیترەكە بە بڕی 15 هەزار دینار دەدرێت بە هاووڵاتیان وەك بەشە سووتەمەنی مانگەكانی تشرینی یەكەم و تشرینی دووەمی ئەمساڵ.

دەستپێكردنی دابەشكردنی نەوت لە عیراق لە كاتێكدایە كە هێشتا لە هەرێمی كوردستان هیچ بڕە نەوتێك بەسەر هاووڵاتیان  دابەش نەكراوە ، بەڵام هەفتەی رابردوو فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان، لە ڕێگەی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقەوە، توانی  رەزامەندی حكومەتی فیدراڵی وەربگرێت بۆ دابینكردنی 250 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بە نرخی پاڵپشتیكراو بۆ هەرێمی كوردستان.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو