وەزیری پەیوەندییەكانی عیراق، رایدەگەیەنێت، لەگەڵ سێ وڵات گرێبەستی رەسمی ئیمزا دەكەین، بۆ گواستنەوەی سەعاتی ئینتەرنێتی ئەو وڵاتانە بۆ ئەوروپا، لە ڕێگەی خاكی عیراقەوە.
لە راگەیەندراوێكدا مستەفا سەنەد، وەزیری پەیوەندییەكانی عیراق رایگەیاندووە، لەگەڵ سێ وڵات گرێبەستی رەسمی ئیمزا دەكەین، بۆ گواستنەوەی سەعاتی ئینتەرنێتی ئەو وڵاتانە بۆ ئەوروپا، لە ڕێگەی خاكی عیراقەوە، ئیمزاكردنی گرێبەستەكان لە 9ی تشرینی دووەمی 2026، لە پایتەختی قەتەر، دەوحە، ئەنجام دەدرێت.
بەپێی راگەیەندراوەكە، ڕێوڕەسمی ئیمزاكردنی گرێبەستەكان لە چوارچێوەی كۆبوونەوە و هەڵبژاردنەكانی یەكێتیی نێودەوڵەتیی پەیوەندییەكان بەڕێوەدەچێت و ئەم هەنگاوە ئامانجی بەهێزكردنی پێگەی عیراق وەك ناوەندێكی هەرێمی و خاڵێكی بەستەری نێودەوڵەتی بۆ گواستنەوەی داتا هەیە.
هەر لەڕاگەیەندراوەكەدا، سەنەد ئاشكرای كردووە، عیراق لە چوار مانگی ڕابردوودا، لە رووی ژمارەی سەعاتی ئینتەرنێتی گواستراوە لەڕێگەی خاكەكەیەوە، لە پێش وڵاتانی جیهانەوە بووە.