دووەمین رۆژی كۆنفرانسی هاوپەیمانیی سۆشیال دیموكرات لە جیهانی عەرەبی لە ئوردن بەڕێوەچوو

کوردستان 03:03 PM - 2026/10/30

 دووەمین رۆژی كۆنفرانسی هاوپەیمانی سۆشیال دیموكرات لە جیهانی عەرەبی لە عەممانی پایتەختی ئوردن، بە ئامادەبوونی وەفدی باڵای یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە سەرۆكایەتی سەعدی ئەحمەد پیرە بەرێوەچوو.
رۆژی پێنج شەممە هاوپەیمانیی سۆشیال دیموكرات لە جیهانی عەرەبی كۆنفرانسی گشتیی خۆی لەژێر ناونیشانی (خولی قودس) لە عەمانی پایتەختی ئوردن رێكخست‌و ئەمڕۆش دووەم ڕۆژی كۆنفرانسەكە بەمیوانداری پارتی سۆشیال دیموكراتی ئوردنی و بە بەشداریكردنی نوێنەرانی پارتە ئەندامەكان و هاوبەشانی ناوچەیی و نێودەوڵەتی بەڕێوەچوو، وەفدێكی باڵای یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان-یش، بەسەرۆكایەتی سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەكتەبی سیاسی، لەگەڵ دارا خەیلانی ئەندامی سەركردایەتی و لێپرسراوی بەشی پەیوەندییەكانی دەرەوە‌و فریال عەبدوڵا ئەندامی سەركردایەتی لە كۆنفرانسەكەدا بەشداربوون.
لای خۆیەوە  سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەكتەبی سیاسی‌و سەرۆكی وەفدی باڵای یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ گەلی كوردستان وتی، لە كۆنفرانسەكەدا تەئكید كرایەوە لەسەر سوودوەرگرتن لە سەرچاوەكان، هاوكاریكردنی یەكتر دژی تیرۆر، گرنگیدان بە گەنجان، بەشداریپێكردنی ژنان‌و پیاوان لەسەرجەم بوارەكاندا‌و دۆزینەوەی دەرفەتی كار.
رۆژانی 27 تا 30ی ئابی 2025، كۆنفرانسی هاوپەیمانیی سۆشیال دیموكرات لە جیهانی عەرەبی لەشاری سلێمانی بەڕێوەچوو ‌و تیایدا بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بە سەرۆكی هاوپەیمانیی سۆشیال دیموكرات لە جیهانی عەرەبی هەڵبژێردرا.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو