سبەینێ تاقیكردنەوەكانی نیوەی وەرز دەستپێدەكات

کوردستان 10:58 AM - 2026/10/31

 سبەینێ یەكی تشرینی دووەم تاقیكردنەوەكانی نیوەی وەرز لە هەرێمی كوردستان لە قۆناغی چوارەمی بنەڕەتی تاوەكو 12ـی ئامادەیی دەستپێدەكات و دوو هەفتە دەخایەنێت.

ئەمساڵ وەرزی خوێندن بەبی كێشە و بایكۆت بەڕێوەچووە و تاقیكردنەوەكان لە وادەی خۆیاندا دەكرێن. پرۆسەی خوێندن بە بەشداری یەك ملیۆن و 954 هەزار خوێندكار بەرێوەدەچێت. هەروەها بۆ ئەمساڵی خوێندن 139 هەزار خوێندكاری نوێ وەرگیران.

تاقیكردنەوەكان لەسەر 20نمرەیە و هەڵسەنگاندن بۆ خوێندكاران لەماوەی 40 رۆژی وەرزی یەكەمی خوێندن دەكرێت. خوێندن لە هەرێمی كوردستان دوو وەرزە، هەر وەرزێك لەسەر 100 نمرەیە، 20 نمرە نیوەی وەرز، 20 نمرەی هەڵسەنگاندنی خوێندكاران لەسەر چالاكی رۆژانەیان و 60نمرە لەسەر تاقیكردنەوەی كۆتایی وەرزە كە بڕیارە لە 15ی كانوونی یەكەم دەستپێبكات.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو