دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیركردنی بكوژی ئارام محەمەد حەمەساڵحی راگەیاند

کوردستان 11:43 AM - 2026/10/31

بەپێی راگەییەندراوێكی دەزگای ئاسایش ،دوای ئەوەی لە 29 ی 10 ی 2026 ئارام محەمەد حەمەساڵح لە قەزای شارەزوور بەدەستڕێژی گولە كوژرا، بەدواداچوون و لێكۆڵینەوە ئەنجامدرا، شوێنی خۆحەشاردانی تۆمەتبار دەستنیشان كرا و شەوی ڕابردوو تۆمەتبار خۆی تەسلیمی  بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای هەڵەبجە كرد و دەستگیرا بەسەر ئۆتۆمبێل و دەمانچەی تۆمەتباردا.
ئێستا تۆمەتبار بەماددەی 406 لەیاسای سزادانی عیراقی راگیراوە و لێكۆڵینەوە لەدۆسیەكە بەردەوامە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو