موجتەبا خامنەیی رابەری باڵای ئێران لەگەڵ فەرماندە باڵاكانی وڵاتەكەی كۆبووەوە و بڕیاری دا لیستی ئامانجەكانی وڵاتەكەی نوێبكاتەوە .
موجتەبا خامنەیی لە پلاتفۆڕمی ئێكس نوسیوێتی، لە كۆبونەوەیەكی لەگەڵ فەرماندە باڵاكانی هێزە چەكدارەكانی ئێران تەئكیدی كردووەتەوە لەوەی ئامادەیی شەڕ بۆ رووبەڕووبوونەوەی بەهێز لەگەڵ دوژمنان پێشمەرجێكی بنەڕەتییە بۆ گەیشتن بە زۆرترین رێگری.
لە پۆستێكی جیادا رابەری باڵای ئێران بە فەرماندە سەربازییەكانی راگەیاندووە، وەڵامدانەوەی ئێران بۆ هەر هێرشێك دەستبەجێ دەبێت و هیچ سنوورێكی جوگرافی ناناسێت.دەشڵێت،ئەگەر دوژمنانی ئێران دەست بە هێرشی سەربازی بكەنەوە، ئەوە هێزە چەكدارەكان و نەتەوەی ئێران دیاری دەكەن كەی و لە چ هەلومەرجێكدا ئوەو هێرشانە كۆتاییان بێت.
ئەم دیدارە هاوكات بوو لەگەڵ كۆبوونەوەیەكی تری ستراتیژی نێوان موجتەبا خامنەیی و موحسین ڕەزایی ئەمینداری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی، كە تێیدا مەرجەكانی ئێران بۆ راگرتنی جەنگ و كۆنترۆڵكردنی گەرووی هورمز تاوتوێ كران.